روونی بانگێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکرێتەوە


رووداو - هەولێر

وەین روونی، ئەستێرەی یانەی دی سی یونایتدی ئەمریکی، جارێکی دیکە بانگێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکرێتەوە، بۆ یارییەک کە ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، گاریس ساوسگەیت، بەڕێوەبەری هونەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، وەین روونی بۆ یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر ئەمریکا بانگێشتی هەڵبژاردەکە بکات.

رۆژی 15ـی ئەم مانگە لە یارییەکی دۆستانەی خێرخوازیدا لەسەر یاریگەی وێمبلی، ئینگلتەرا میوانداریی ئەمریکا دەکات.

روونی ئەم ئەنجامدانی ئەم یارییە دەگاتە 120 یاریی بەدرێسی ئینگلتەرا کە پێشتر لە 119 یارییدا 53 گۆڵی بۆ سێ شێرەکە تۆمارکردووە.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، کە هاندەران لەم یارییەدا هەلی ئەوەیان دەبێت ماڵئاوایی لە وەین روونی بکەن، کە لەلایەن هاندەرانی هەڵبژاردەکەوە وەک یاریزانێکی خۆشەویست سەیردەکرێت.