دێر کلاسیکێر هەموو چاوەکان دەباتە سیگنال ئیدونا پارک

04-11-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بۆرووسیا دۆرتموند، بایرن میونشن
A+ A-

رووداو - هەولێر

گەڕێکی دیکەی یارییەکانی خولی بوندسلیگای ئەڵمانیا ئەنجامدەدرێت و گرنگترین یاریی لەنێوان هەردوو یانەی بۆرووسیا دۆرتموند و بایرن میونشن دەبێت لە رکابەرییەکانی گەڕی یازدەی خولەکەدا.

     20:30 


یاریی دێر کلاسیکێر کاژێر 20:30 بەکاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی سیگنال ئیدونا پارکی تایبەت بە یانەی بۆرووسیا دۆرتموند بەڕێوەدەچێت و خاوەن یاریگە بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ سەرکەوتنەکان و بایرن میونشنیش بە ئامانجی زیاتر دوورکەوتنەوە لە زەردەواڵەکان یارییدەکات.

پێش ئەم یارییە بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدایە و بۆرووسیا دۆرتموندیش لە پلەی دووەم خاوەنی 20 خاڵە و چاوەڕێی یارییەکی بەهێز لەنێوان هەردوو یانە دەکرێت بۆ بردنەوەی یارییەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە