دیبالا بە مەرج لە یوڤێنتوس دەمێنێتەوە

04-10-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاوڵۆ دیبالا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی هەنگاوەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی پاوڵۆ دیبالا، ئەستێرەی یانەکە دەستپێکردووە و دەیەوێت هەرچی زووە گرێبەستی یاریزانەکە بۆ چەند ساڵێکی دیکە نوێبکاتەوە.
 
میدیای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دەستەی کارگێڕیی یوڤێنتوس هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی دیبالا بکەن، بۆ ئەوەی رێککەوتن لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکەی نێوانیان بکەن.
 
دیبالا بۆ مانەوە لە ریزەکانی خانمە پیرەکە مەرجی هەیە، مەرجەکەشی ئەوەیە کە دەبێت مووچەی یاریزانەکە بکرێتە 12 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا، لەکاتێکدا ئەو یانەیە هەمان مووچە دەداتە ماتیاس دیلێخت، بەرگریکاری هۆڵەندی.
 
یوڤێنتوس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی 10 ملیۆن یۆرۆی خستووەتە بەردەم دیبالا، گفتوگۆکان لەنێوان هەردوو یانە بەردەوامدەبن تاوەکو دەگەنە رێککەوتنێکی گونجاو.
 
پاوڵۆ دیبالا، بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە لە یاریگەکان دوورکەتووەتەوە و بەشداریی لە یاریی بەرامبەر سامپدۆریا و تۆرینۆ یاریی نەکرد و ئەگەری هەیە دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ یاریی بەرامبەر رۆما بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.
 
دیبالا تەمەنی 27 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە لە هاوینی داهاتوودا کۆتاییدێت و نرخی گواستنەوەشی دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە