ڤیدیۆ؛ ریڤەرپلەیت سوپەر کلاسیکۆی ئەرجەنتینی بردەوە

04-10-2021
ئیحسان تاهیر
ریڤەرپلەیت 2-1 بۆکاجۆنیۆرز
ریڤەرپلەیت 2-1 بۆکاجۆنیۆرز
نیشانەکردن ریڤەرپلەیت بۆکاجۆنیۆرز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی رێڤەرپلەیت یاری سوپەر کلاسیکۆی ئەرجەنتینی لە بۆکاجۆنیۆرز بردەوە و بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی ریزبەندیی خولی ئەرجەنتینی وەرگرت.
 
لە کاتێکدا کە میدیای ئیسپانیا باس لە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە لایەن مارسێلۆ گایاردۆی راهێنەری ریڤەرپلەیت دەکات، ئەو بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژوو لەگەڵ یانەکەی، کە یاریی کلاسیکۆی ئەرجەنتینی بە ئەنجامی 2-1 لە بۆکاجۆنیۆرز بردەوە.
 
یارییەکە، کە لە گەڕی 14 خولی ئەرجەنتینی بوو، لەسەر یاریگەی مۆنومێنتاڵ بەڕێوەچوو، کە سەرەتا تیپی میوان بە هێرشبردن دەستیپێکرد و گوشارێکی زۆری خستە سەر ریڤەرپلەیت، بەڵام لە خولەکی 15ـەوە هەموو شتێک پێچەوانە بووەوە، کاتێک مارکۆس رۆخۆی بەرگریکاری بۆکاجۆنیۆرز بە کارتی سوور دەرکرا.
 
جۆلیان ئەلڤارێز، کە پیاوی یارییەکە بوو، لە خولەکەکانی 24 و 42 دوو گۆڵی بۆ رێڤەرپلەیت تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەمجامە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا بۆکاجۆنیۆرز سەرەڕای ئەوەی بە 10 یاریزان یاری دەکرد، باش دەرکەوت، بەڵام تاوەکو خولەکی 93 چاوەڕێ بوو، تاوەکو کارلۆس زامبۆرانۆ توانی گۆڵی یەکەم بۆ بۆکا تۆماربکات. 
 
بۆکاجۆنیۆرز بەم شکستە برینەکانی قوڵتربوون و بە 21 خاڵ گەڕایەوە پلەی نۆیەمی ریزبەندیی، رێڤەرپلەیتیش بە 30 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی گەیشتە پێشەنگی ریزبەندیی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە