ڤیدیۆ؛ سێڤییا تووشی یەکەم شکست بوو

04-10-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سێڤییا گرانادا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی گرانادا یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا و سێڤییای تووشی یەکەم شکست کرد، کاتێک لەسەر یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
تاکە گۆڵی گرانادا و یارییەکە لە خولەکی 25 تۆمارکرا، کاتێک رۆبن رۆتشینا بە لێدانێکی بەهێز لە دەرەوەی هێڵی سزاوە تۆڕی گۆڵی سێڤییای هەژاند.
 
ئەم یارییە تووند و تیژییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی، کە ناوبژیوان 6 کارتی زەردی بە رووی یاریزانانی هەردوولادا بەرزکردەوە، 3 کارت بۆ هەر تیپێک.
 
بەم سەرکەوتنە گراندا بووە خاوەنی 6 خاڵ و پلەی 17ـی ریزبەندیی گرتووە، سێڤییاش بەم شکستە لە پلەی چوارەم مایەوە، کە 14 خاڵی هەیە، بەڵام یارییەکی کەمترە.
 
سێڤییا یارییەکی دواخراوی بەرامبەر بارسێلۆنا هەیە، کە بەم دۆڕانە هەلی ئەوەی لەدەستدا کە بچێتە پێشەنگی ریزبەندی، بەڵام یاریزانەکانی نەیانتوانی گۆڵ لە گرانادا بکەن، ئەگەرچی زۆر دەرفەتی ئاسانی گۆڵکردنیشیان بۆ رەخسا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە