بارسێلۆنا رێگە نادات سوارێز بگەڕێتەوە ئۆرۆگوای

04-10-2019
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن لویس سوارێز بارسێلۆنا ئۆرۆگوای
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، هەڵوێستی خۆی لەسەر لویس سوارێز بۆ پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان پێشاندا.

یانە کەتەلۆنییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، سوارێز لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی چارەسەری پزیشکی وەربگرێت.

لە بەیاننامەکەی بارسادا هاتوو، دوای رێککەوتن لەگەڵ دەستەی پزیشکی و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بڕیاری مانەوەی سوارێز دراوە.

لە یاری گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سوارێز بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکردایەتی بارسێلۆنای کرد بۆ بردنەوە لە ئینتەرمیلان، یاری داهاتووی یانەکەش رۆژی یەکشەممە بەرامبەر یانەی سێڤییا دەبێت، لە رکابەرییەکانی گەڕی هەشتەمی لالیگادا، دوای ئەوەش یارییەکان رادەوەستن و رکابەرییەکانی هەڵبژاردەکانی جیهان دەستپێدەکەنەوە، ئۆرۆگوای لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر پێرو یارییدەکات کە رۆژی 12ـی 10 دەکرێت.

ئامادەکردن؛ سامان وڵاتژێری

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە