تاتا باسی کاریگەری مێسی بەسەر ئەمریکاوە دەکات

04-09-2023
ئیحسان تاهیر
تاتا و مێسی
تاتا و مێسی
نیشانەکردن تاتا مارتینۆ لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

تاتا مارتینۆ، راهێنەری یانەی ئینتەرمەیامی، دوای بردنەوەیان لە یانەی لۆس ئەنجلس، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا، باسی کاریگەری لیۆنێل مێسی لەسەر ئەمریکا کرد و گوتی "کاتێک چووینە نیویۆرک، توانیم گەورەیی و کاریگەرییەکەی مێسی ببینم".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی تاتا مارتینۆیە، سەبارەت بە لیۆنێل مێسی و تیپەکەی:
 
هەوڵدەدەین باشترین ئاستمان هەبێت بەرامبەر کانساس سیتی، ئەوە تاکە یارییە کە لە پشووی نێودەوڵەتی ئەنجامی دەدەین. هەروەها هیوادارین ئەو یاریزانانەی کە دەڕۆن بە تەندروستی و لە دۆخێکی باشدا بگەڕێنەوە. دەتوانین بەردەوام بین لەوەی کە دەیکەین و بچینە پلەی ئۆف، و بەردەوام بین لە هەوڵدان. 
 
لەبارەی کاریگەری مێسی لە ئەمریکا؟ کاتێک چووینە نیویۆرک، توانیم گەورەیی و کاریگەرییەکەی مێسی ببینم. نەمتوانی بچمە دەرەوە کاتێک چووینە ناشڤیل و سینسیناتی. لێرە توانیمان بچینە دەرەوە بۆ مەشق و راهێنان. بەڵام ئەو کاریگەریەی مێسی بە هاتنی بۆ خولی ئەمریکی و ئەو حەماسەتەی کە لە هەر یاریگایەکدا دروستی دەکات کە سەردانی دەکات شتێکە سەختە بە وشە وەسفی بکەم.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە