ڤیدیۆ؛ ئەیاکس بە زەحمەت لە دۆڕان رزگاری بوو

04-09-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by MAURICE VAN STEEN / ANP / AFP
Photo by MAURICE VAN STEEN / ANP / AFP
نیشانەکردن ئەیاکس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ئەیاکس ئەمستردام لە خولی نایابی هۆڵەندادا، بە زەحمەت لە دۆڕان رزگاری بوو دوای ئەوەی بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی فۆرتونا سیتارد یەکسانبوو.
 
ئەیاکس لە گەڕی چوارەمی خولەکەدا بووە میوانی فۆرتونا سیتارد و بە درێژایی یارییەکە هیچ یەکێکیان نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی ئەوەی دیکە بهەژێنێت. سەرەڕای ئەوەی یانەی خاوەن ماڵ لە گێمی یەکەمدا لێدانێکی سزای لەدەستدا، کە تۆمارکردنی بەسبوو بۆ ئەوەی شکست بە ئەیاکس بهێنێت.
 
لەو یارییەدا هەردوو تیپ چەندین دەرفەتی گۆڵکردنیان دروستکرد، بەڵام نەیانتوانی گۆڵ بکەن و گۆڵپارێزانی هەردوو یانە رۆڵێکی گەورەیان بینی لە پارستنی گۆڵەکانیان.
 
فۆرتونا سیتارد لە پلەی نۆیەمی ریزبەنددایە، کە تاوەکو ئێستا شەش خاڵی کۆکردووەتەوە، ئەیاکسیش بوو بە خاوەنی پێنج خاڵ و لە پلەی یازدەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە