مانچێستەر یونایتد دەیەوێت سەرکەوتنەکانی ئارسیناڵ بوەستێنێت

04-09-2022
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن مانچێستەر یونایتد ئارسیناڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای دوو دۆڕان و سێ بردنەوەی لەسەریەک، لە هەوڵێکی دیکەدا بۆ بەردەوامبوون لەسەر بەدەستهێنانەوەی هاوسەنگی و خۆ پاراستن لە کەوتنەوە ژێر گوشاری میدیا و هاندەران، مانچێستەر یونایتد لە شەشەم یاری ئەم وەرزەدا میوانداری ئارسیناڵ دەکات.
 
تێن هاگ و یاریزانەکانی گەرچی سێ یاری رابردوو سەرکەوتووبوون، بەڵام هێشتا لە قۆناخی گومان و دوودڵیدان، چونکە لە ئینگلتەرا هەمووان کۆکن لەسەرئەوەی مانچێستەر یونایتد وێڕای تێپەڕاندنی لیڤەرپوول و بردنەوە لێی، بەڵام ئەو دۆخەی رێدز تێیدا دەژی، وایکردووە تاقیکردنەوەکە بە راستەقینە بۆ تیپەکە دانەنرێت.
 
هەموو کات رووبەڕووبوونەوەی مان یونایتد و ئارسیناڵ، جێگەی سەرنج و تاقیکردنەوەی قورسە بۆ هەردوو یانە، بەڵام ئێستا دۆخێکی جیاواز باڵی بەسەر هەردوو یانەدا کێشاوە، دۆخی هەوڵدان بۆ هەڵسانەوە پاش ساڵانێک لە مێژووی گەورەی هەردوو یانە لە خولەکەدا، پێویستی دەکات هەردوو راهێنەر بەهەستەوەرییەوە مامەڵە لەگەڵ یارییەکەدا بکەن و بەشوێن کەمترین زیاندا بگەڕێن.
 
تێن هاگ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد، سەبارەت بە ئارسیناڵ، گوتی "ئارسیناڵ بە رکابەرێکی قورس دەبینم. هەمووان دەزانین کە ئەوان ئەمساڵ زۆر باش دەستیان پێکردووە. دەتوانی ببینی ئەوان تیپێکی بەهێزتر و باشتریان لێدروستبووە، لەگەڵ راهێنەرەکەیان گوونجاون کە فەلسەفەیەکی تایبەتی مەشقدانی بەخۆی هەیە.. ئەوە تاقیکردنەوەیەکی باشە و من چاوەڕێی دەکەم و یانزە یاریزان بۆ یارییەکە دەستنیشاندەکەم".
 
مانچێستەر یونایتد لە دوای دوو شکستەکەی سەرەتای وەرزەوە، خۆی رێکخستەوە، وەک راهێنەرەکەی گوتوویەتی هەوڵیداوە بەرگری تیپەکە باش بکات، باشکردنەکە لە رێگەی رێکخستنەوەی هێڵەکەوە و بەشداری زۆرترین یاریزان لە گەڕانەوە بۆ بەرگریکردن بەدەستهاتووە. بەڵام پێدەچێ لە سێ بردنەوەکەی دوایی یانەکەدا، ئەو هێڵە و سیستمی کارەکانی تێن هاگ تاقیکردنەوەی راستەقینەیان نەبینیبێت و یارییەکەی ئارسیناڵ هەڵوەستەی تەواوەتی بێت لەسەر ساخڵەمبوونەوەی دۆخی بەرگری تیپەکە کە شاو و ماگوایەری لێ دوورخراونەتەوە.
 
راهێنەری مان یو، سەبارەت بە تیپەکی گوتی "هەندێک شتی باشم لە تیپەکەی خۆم بینیووە، بەڵام پێموایە ئەوەی باسیدەکەین تەنیا وردەکاری زیاتری دەوێت.. پێموایە بونیادنانەوەمان باشە، ئێمە لە قۆناخی بونیادنانەوەداین، ئەمەش کارێکی باشە. بەڵام دەبێ کاری باشتر بکەین و لە یارییەکەوە بۆ یارییەکی دیکە کار بکەین و مەشقی باشتر بکەین".
 
ئەگەر تێن هاگ بتوانێ لە یارییەکەدا بەئەنجامێکی باشەوە بێتە دەرەوە و زنجیرە یەک لەدوای یەکەکانی ئارسیناڵ لە بردنەوەکانی سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا رابگرێت، ئەوە پاڵنەری گەورەی دەروونیی بە تیپەکەی دەبەخشێت، بەڵام بەپێچەوانەوە کەوتن بەرامبەر ئارسیناڵ، تیپەکە دەخاتەوە ژێر گوشار و گومانی چاکنەبوونەوە لەو نەخۆشییەی ساڵانێکی زۆرە تیپەکە بەدەستییەوە دەناڵێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).