سانچێز: مانچێستەر یونایتد هەلی پێنەدام ئاستی خۆم پێشکەش بکەم

04-09-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئالێکسیس سانچێز، ئەستێرەی چیلی و یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی دەڵێت، یانەی مانچێستەر یونایتد هەلی پێویستی پێنەدام بۆ ئەوەی ئاستی راستەقینەی خۆم پێشکەشبکەم.

هێرشبەرە 30 ساڵەکە لە لێدوانێکدا بە بی بی سی راگەیاند، دڵخۆش بووم لە مانچێستەر یونایتد، بەڵام هەمیشە بە هاوڕێکانم گوتووە دەمەوێت یاری بکەم.

یاریزانی ئێستای ئینتەرمیلان زیاتر گوتی، ئەگەر هەلی زیاترم پێدرابا دەمتوانی باشتر پێشکەشبکەم، لە یارییەکدا 60 خولەک یارییم دەکرد، یاریی دوای ئەوە هەر بەشدار نەدەبووم، هۆکاری ئەمەش نازانم.

ئالێکسیس لە مانچێستەر یونایتد لە ماوەی 19 مانگدا لەو یانەیە بەشداریی لە تەنیا 31 یارییدا کرد لە کۆی 77 یارییدا، بەمەش یاریزانەکە ئەو یانەیەی بەشێوەی خواستن بەرەو ریزەکانی ئینتەرمیلان بەجێهێشت.

سانچێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، زۆر دڵخۆشبووم بە پەیوەندیکردن بە مانچێستەر یونایتد، هەمیشەش ئەمەم گوتووە، بەڵام ئێستا نیگەران نیم.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە