واندا نارا ناوی ئەو یانانە ئاشکرادەکات کە داوای ئیکاردیان کردووە


رووداو - هەولێر

واندا نارا، هاوژینی ماورۆ ئیکاردی، هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی ناوی ئەو یانانە ئاشکرادەکات کە ئەم هاوینە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەیان دەدا.

نارا کە لەهەمان کاتدا بەڕێوەبەری کارەکانی هاوژینەکەیەتی ئاشکرایکردووە، هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ناپۆلی ئیتالی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا دەیانەویست گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکە واژۆبکەن.

هاوژینی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە ئەوەشی راگەیاندووە، ئامانجی یەکەمی یوڤێنتوس کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە، بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بکات، دەمتوانی لەگەڵ یانەی دیکە قسەبکەم، بەڵام ئیکاردی بڕیاری مانەوەیدا.

واندا نارا دەڵێت لەگەڵ ئوریلیۆ دی لاورێنتس، سەرۆکی یانەی ناپۆلی کۆبووەتەوە و لەسەر گواستنەوەی ئیکاردی قسەیانکردووە، بەڵام یاریزانەکە بڕیاری مانەوەی لە نیرازۆریدا.

ماورۆ ئیکاردی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشیدەکات بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورە، بەڵام یاریزانەکە ئەم وەرزەش لە یانە ئیتالییەکە دەمێنێتەوە.