ڤیدیۆ؛ هەڵبژاردەی بەرازیل گەیشتە کۆڵۆمبیا

04-09-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بەرازیل
بەرازیل
نیشانەکردن بەرازیل
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ ئەنجامدانی یارییەکەی بەرامبەر کۆڵۆمبیا گەیشتە ئەو وڵاتە.

بەرازیل و کۆڵۆمبیا لەگەڕی پازدەیەمی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2018 رووبەڕووی یەکدەبنەوە و سیلیساو پێشتر گەیشتووەتە پاڵەوانێتییەکە و کۆڵۆمبیاش لە پلەی دووەمی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوورە.

لەکاتی گەیشتنی یاریزانانی بەرازیل بۆ کۆڵۆمبیا هاندەرێکی زۆر ئامادەبوو و هاندەرەکان هەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی لە نەیمار و هاوڕێکانی نزیکببنەوە، بەڵام لایەنە ئەمنییەکانی کۆڵۆمبییا رێگریان لەو هاندەرانە کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە