ئەمساڵ چەندین ئەستێرە روویان لە خولی تورکیا کردووە

04-09-2015
رۆژان عەبدلرەحمان
رووداو
رووداو
نیشانەکردن تورکیا
A+ A-

مێرکاتۆی هاوینە لە تورکیا لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا گەرمتر بوو، دەیان یاریزان لە ئەوروپاو ئەمریکاوە روویان لە خولی تورکی کرد.
هەرچەندە یانەکان سەدان ملیۆن دۆلاریان لەو مێرکاتۆیەدا خەرج کرد، بەڵام ئامانجی گەورەیان بەهێزکردنی خولەکەیە و هەروەها بەدەستهێنانی هێزە بۆ رکابەریکردن لە بردنەوەی نازناوەکانی ئەوروپا.




گواستنەوەکانی هاوینەی ئەمساڵ لە تورکیا گەرموگوڕییەکی زۆری لە چاو ساڵانی رابردوودا بەخۆیەوە بینی، سەرمایەدارەکانی سوپەرلیگ چەندین ئەستێرەی ناوداریان هێنایە یانەکانیان و سەرنجی هەموونیان بەلای خۆیاندا راکێشا.

کردنەوەی دەرگای گواستنەوە لە سامیۆل ئیتۆوە دەستی پیکرد کە چووە ریزی یانەی ئەنتالیا سپۆر و بەدوای ئەودا چەندین ئەستێرەی تر رووی کردە تورکیا بەلام لەگەل ئەوەشدا چەندین یاریزان رویان لە یانەکانی دیکەی تورکیا کرد کرد

یانەی فێنارباهچە لەم وەرزەدا یەکیک بوو لەو یانەنانەی کە چاوی زۆری لەسەر بوو چونکە  هەم کۆتای بە گریبەستی ١٧ یاریزان هێاناوە  هەم گرێبەستی لەگەل ١١ یاریزان ئەنجامداوە، ئەو گرێبەستە گرنگانەی کە ئەنجامیداوە هەردوو یاریزانی مانچستەر یونایتد رۆبن ڤانپێرسی و نانی بوو هەروەها لازەر مارکۆڤیچی یاریزان لیڤەرپوول و جۆسێف دیسۆوزای ساوپاولۆی هێنایە ریزەکانی لەم وەرزەدا کە کۆی گرێبەستەکانی یانە زەردو نیلی پۆشەکان تیچووی ١٩ ملیۆن یۆرۆ بوو لەکاتێکدا بە هۆی فرۆشتونی ئەو١٧  یاریزانە بری ٤١ ملیۆن یۆرۆ چووەتە خەزێنەی کەنارییەکانەوە.

یانەی بێشکتاشیش لە ریزبەندی دووەم دێت بۆ گرێبەست کردن لەم وەرزەداکە  گرێبەستی لەگەل ٥ یاریزان کردووە وە ٧ یا ریزانیشی بەرێکردووە، دالەکان ریکاردۆ کواریزماو ئەندریاس باکی هێناوەتە ریزەکانی وکۆتای بە گرێبستی  دێمباباش هیناوە ،کە تێچووی گریبەستی  بێشکتاش ١٨،٦ ملیۆن یۆرۆیە و هەروەها نزیکەی ٦ ملیۆن یۆرۆ چووەتە خەزینەی یانە رەشو سپی پۆشەکان.

 هەرچی یانەی گەلاتەسەری تورکییە چەندین یاریزانی بە توانای هێنایە ریزەکانی کە ئەویش گرێبەستی لەگەل ٧ یاریزان کردووە و ١٤ یاریزانیشی لە یانەکەی دوورخستەوە =،  گرێبەستە گرنگەکانی یانەی گەلاتەسەرای هێنانی لوکاس پۆدۆلسکی یاریزانی ئەرسنال و جۆسی رۆدریگیزی یانەی ریال مەردید  بوو هەروەها چەندکاژیرێکی مابوو بۆ کۆتای بازاری گواستنەوە فلیپێ مێلۆو ئەلێکس تێلیس چوونە ریزی یانەی ئینتەرمیلان،تێچوی گریبەستکردنی شێرەکان لەگەل یاریزانان ١١ ملیۆن یۆرۆ بوو  هەروەها فرۆشتنی یاریزاننیش  نزیکەی شەش ملیۆن یۆرۆ چووەتە خەزێنەی یانە سوروزەرد پۆشەکە.
  
یانەی ترابزۆن سپۆریش  وەک یانە دیارەکانی تورکیا  چەندین یاریزانی هێناوەتە ریزی یانەکەی کە گریبەستی لەگەل  ٩ یاریزان ئەنجامداوە و  ٨ یاریزانیشی بەریکردووە کە تێچوی گریبەستەکانی یانە کە  شەش ملیۆن یۆرۆ بووە و هەروەها ١٠ ملیۆن یۆرۆش چووەتە خەزێنەی یانە کەرە دێنیزییەکەوە ، ئەمە جگە لەوەی یانەکانی دیکەی تورکیا  گریبەستیان لەگەل یاریزاناندا ئەنجامداوە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە