بارسێلۆنا و ئۆلمۆ لە گەیشتن بەیەکدی نزیکدەبنەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

دانی ئۆلمۆ، ئەستێرەی ئیسپانی و یانەی لایپزیگ بڕیارییدا بچێتە نێو گفتوگۆکانی تایبەت بە گواستنەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنا، بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلابکاتەوە.
 
یانەی بارسێلۆنا ماوەیەکی زۆرە چاودێریی تواناکانی ئەو یاریزانە دەکات و دەستەوارەیەکی فەرمی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە پێشکێشی لایپزیگ کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی یانە ئیسپانییەکە نەدراوەتەوە.
 
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا دەڵێت "بارسێلۆنا دەیەوێت لەم هەفتەیەدا داهاتووی ئۆلمۆ یەکلابکاتەوە و 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە خەرج بکات، لەگەڵ گۆڕانکاری بەرزکردنەوەی تاوەکو 60 ملیۆن یۆرۆ لە داهاتوودا."
 
یانەی لایپزیگ تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی داواکارییەکەی بارسێلۆنای لەبارەی گواستنەوەی ئەو یاریزانەوە نەداوەتەوە.
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆلمۆ پلانی داناوە بچێتە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی رۆڵی نێوەندگیر لە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانەدا بگێڕێت بۆ تەواوکردنی کارەکانی گرێبەستەکەی.
 
بۆ یەکلاکردنەوەی کارەکانی گرێبەستی یاریزانە ئیسپانییەکە بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆلمۆ چەند رۆژی داهاتوو دەچێتە ئەڵمانیا.
 
دەستەی کارگێڕیی یانەی لایپزیگ هەڵسەنگاندن بۆ دوایین دەستەوارەی بارسێلۆنا دەکات، لەکاتێکدا یانە کەتەلۆنییەکە وەکو پارەی پێشەکی 25 ملیۆن یۆرۆی پێشکێشی یانەکە کردووە.
 
یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت کارەکانی گرێبەستی یاریزانەکە بەر لە 8ـی ئەم مانگە یەکلابکاتەوە، کە وادەی گەڕانەوەی یاریزانانی یانەی لایپزیگە بۆ نێو مەشق و ئامادەکارییەکان.