چێڵسی بە نموونە.. تیپی بەهێز بە پارەی زۆر دروست نابێت
رووداو دیجیتاڵ
یانەی چێڵسی ئینگلیزی، دوای دەستبەکاربوونی تۆد بۆیلی، سەرۆکی نوێی یانەکە، بەردەوامە لە خەرجکردنی پارەییەکی زۆر بۆ ئەوەی باشترین یاریزانەکان پەلکێشی یانەی چێڵسی بکات.
تۆد بۆیلی، سەرۆکی یانەی چێڵسی، لە سالی 2022 بووە سەرۆکی یانەکە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا 1.2 ملیار یۆرۆی خەرجکردووە، نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆشی لە فرۆشتنی یاریزانانی دەستکەوتووە.
لە وەرزی 2022-2023 بازاڕی گواستنەوەی چێڵسی چۆن بوو؟
لەگەڵ دەستبەکاربوونی تۆد بۆیلی، سەرۆکی نوێی یانەکە، یانەکە 630 ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی یاریزاندا خەرج کرد، جیاواز لە یانەکانی دیکەی ئەوروپا، زۆرترین پارە خەرجکردنەکانی لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا ئەنجامدا، کە 330 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی زستانەدا خەرجکرد، لە هاویندا 300 ملیۆن بوو.
.
گرێبەستەکانی چێڵسی لە وەرزی 2022-2023
1 ـ ئێنزۆ فێرناندێز، لە یانەی بێنفیکاوە بەبڕی 120 ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی واژۆکرد.
2 ـ ویسلی فۆفۆنا، لە یانەی لیستەر سیتییەوە بەبڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد.
3 - میخالۆ مۆدریکی یاریزانی ئۆکراینی، بەرامبەر بە 70 ملیۆن یۆرۆ چووە ریزی یانەی چێڵسی.
4 - مارک کۆکۆرێلا، یاریزانی یانەی برایتن، بەبڕی 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی چێڵسییەوە کرد.
5 - رەحیم ستێرلینگ، بەبڕی 56 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ بلووز واژۆکرد.
6 - خالیدۆ کۆلیبالی، بەبڕی 41 ملیۆن یۆرۆ، بووە یاریزانی چێڵسی.
7 - یاریزانی پێشووی مۆناکۆ، بادیاشیل بەبڕی 38 ملیۆن یۆرۆ چووە ریزەکانی یانە ئینگلیزییەکە.
8 - مادویکی ئینگلیزی، بەرامبەر بە 35 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی واژۆکرد.
9- مالۆ گوستۆ، یاریزانی فەرەنسی، بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکەوە کرد.
10 - چوکویمیکا، بەبڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد.
11 - کاسادێی، لە ئینتەرمیلانەوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، بەرامبەر بە 15 ملیۆن یۆرۆ.
12 - ئەندرێ سانتۆس، بەبڕی 12.5 ملیۆن پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد.
13 - پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ، لە یانەی بارسێلۆناوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد بەبڕی 13 ملیۆن یۆرۆ.
14 - داڤید فۆفانا، بەبڕی 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد.
15 - جواو فلیکس، یاریزانی پۆرتوگالی بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد، نرخی ئەوکاتەی جواو 780 ملیۆن بوو، بەڵام چێڵسی بەشێوەی خواستن فلیکسی گواستەوە بە بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ.
هەر لە وەرزی 2022/2023 یانەی چێڵسی تەنیا 67 ملیۆنی خستە خەزێنەی یانەکە لە فرۆشتنی هەریەک لە یاریزانان، تیمۆ وێرنەر، ئێمرسۆن ، جۆرجینیۆ، میچی باتشوای ، گلاموار
لە وەرزی 2022-2023 یانەی چێڵسی هیچ نازناوێکییان بەدەستنەهێنا، لە پلەی 12ـەمی پرێمەرلیگدا کۆتایی بە وەرزەکە هێنا.
چێڵسی لە وەرزی 2023-2024
تۆد بۆیلی، سەرۆکی یانەی چێڵسی، لە وەرزی رابردوودا بەردەوام بوو لە خەرجکردنی پارەیەکی زۆر، بۆ ئەوەی بتوانێت پێکهاتەیەکی باش بۆ ماوریسیۆ پۆچێتینهۆ دروستبکات،
بۆ ئەم مەبەستەش یانەکە بڕی 464 ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی یاریزاندا خەرجکرد.
گرێبەستەکانی چێڵسی لە وەرزی 2023-2024
1 - کاسیدۆ، کە گرانبەهاترین گرێبەستی وەرزی رابردووی چێڵسی بوو، بڕەکەی 116 ملیۆن یۆرۆ بوو بۆ ئەم یاریزانە کۆڵۆمبییە.
2 - رۆمیۆ لاڤیا، بەبڕی 62 ملیۆن یۆرۆ وەک دووەم گرانترین یاریزانی وەرزی رابردووی چێڵسی، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەوە کرد.
3 - کریستۆفەر نکوکو، یاریزانی پێشووی یانەی لایپزیگ، بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بوو بە یاریزانی چێڵسی.
4 - کۆڵ پاڵمەر، بە یەکێک لە گرێبەستە سەرکەوتووەکانی یانەی چێڵسی دادەنرێت، بڕی گرێبەستەکەی 47 ملیۆن یۆرۆ بوو.
5 - ئەخێل دیساسی، بەرامبەر بە 45 ملیۆن یۆرۆ، چووە یانەی چێڵسی.
6 - نیکۆڵاس جاکسۆن، لە یانەی ڤیاریالەوە بەبڕی 37 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد.
یانەی چێڵسی 100 ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی سانچێز و پێتریکی گۆڵپارێز، داڤید وینگشتۆن، ئەنگیێلۆ خەرجکرد.
جیاواز لە وەرزەکانی پێشوو، چێڵسی زیاتر لە 277 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی یاریزاندا دەستکەوت، کە دیارترینییان، کای هاڤێرتز، ماسۆن ماونت و کۆڤاسیچ بوو.
یانەکە لەژێر سەرپەرشتی ماوریسۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پێشووی یانەکە لە وەرزی 2023-2024 لە پلەی 6ـی خولی پرێمەرلیگدا کۆتایی بەوەرزەکە هێنا، یانەکە لە چاوەڕوانی ئەوەدایە ئەم وەرزە، لەژێر سەرپەرشتی ئێنزۆ مارێسکا، ئاستێکی بەرز پێشکێش بکات و رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە بکات.
بۆ رکابەرایەتیکردنی ئەم وەرزەش، یانەی چێڵسی هەتاوەکو ئێستا چەند گرێبەستێکی واژۆ کردووە و زیاتر لە 150 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە.
1 - ئێستاڤیۆ، هێرشبەری بەرازیلی، بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی واژۆکرد.
2 - ئۆمۆری کەلەمەن، بە 23 ملیۆن یۆرۆ چووەتە یانە ئینگلیزییەکە.
3 - مارک گویۆ، یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، بەرامبەر بە 6 ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئینگلیزییەکەوە کردووە.
4 - کیرنان هۆل، لە یانەی لیستەر سیتییەوە، بەبڕی 36 ملیۆن پەیوەندی بە بلووزەوە کردووە.
5 - ریناتۆ ڤیگا لە یانەی بازل، بەبڕی 14 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ چێڵسی.
6 - وێڵی ئەمریکی، بە گرێبەستی 11 ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندی بە بلووزەوە کردووە.
7 - فلیپ یۆرگێنسن، گۆڵپارێزی پێشووی ڤیاریال، بە گرێبەستی 25 ملیۆن یۆرۆ، چووە یانەی چێڵسی.