نیکۆ هەمووان شۆک دەکات

04-08-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن نیکۆ ویلیامز پاریس سانجیرمان بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

نیکۆ ویلیامز، یاریزانی ئیسپانیی یانەی ئاتلێتیک بیلباو، هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا تووشی شۆک دەکات، بەڵام دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسا رەتیدەکاتەوە خۆی بەدەستەوە بدات لە هەوڵەکانیدا بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە گەنجە.
 
نێکۆ ویلیامز، یاریزانی باڵی یانەی ئاتلێتیک بیلباو کە خواستێکی زۆری لەسەرە لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا، بە هەڵوێستێکی نوێی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنای تووشی شۆک کرد.
 
هەردوو یانە زۆر بە رژدی هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی ویلیامز دەدەن، دوای ئەو ئاستە سەرنجڕاکێشەی لە یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵەوان پێشکێشی کرد و ئەستێرەکەی درەوشایەوە.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، لویس کامپۆس، راوێژکاری وەرزشیی پاریس سانجێرمان، داوای وەڵامی کۆتایی ویلیامز دەکات بۆ ئەو دەستەوارەی سانجێرمان، بۆ ئەوەی تەواوی پڕۆژەی پاریس لەم گرێبەستەدا سنووردار نەبێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاریس پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی وەرگرتووە کە نیکۆ ویلیامز لەم هاوینەدا قەڵای سان مامێس بەجێناهێڵێت و لە رێگەی نوێنەرەکانییەوە دووپاتیکردووەتەوە کە وەرزی داهاتوو لە شوێنی خۆی ناڕوات.
 
ئەو رۆژنامە ئیسپانییە، روونیشیکردووەتەوە، کە کارگێڕیی وەرزشیی یانەی بارسێلۆنا، بەتایبەتیش دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە، پێیانوایە رەتکردنەوەی ئەو یاریزانە تەنیا لەم هاوینەدا پەیوەندی بە جێهێشتنی لالیگاوە هەیە، هێشتا هەلێک ماوە بۆ ئەوەی ویلیامز گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا بکات.
 
دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆنا، پێیوایە ویلیامز تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە یانەکەی لە وەرزی نوێدا نەداوە، ئەگەرچی نزیکەکانی ئەو یاریزانە سوورن لەسەر ئەوەی لە نیکۆ لە سان مامێس ناڕوات لە وەرزی داهاتوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە