ڤیدیۆ؛ ئارسیناڵ بە زۆرترین گۆڕانکارییەوە بۆ وەرزی نوێ ئامادەیە

04-08-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئارسیناڵ
ئارسیناڵ
نیشانەکردن ئارسیناڵ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوورکەوتنەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ماوەی 6 وەرزی رابردوودا، یانەی ئارسیناڵی هاندا بۆ ئەوەی وەک چالاکترین یانەی ئینگلتەرا لە گواستنەوەی ئەم هاوینەی یاریزانان دەربکەوێت و بە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی لاو ریزەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ نێو رکابەرییەکان بەهێزبکات.
 
گانەرز ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ تەواوکرد، بۆ یەکەم یاریی وەرز بەرامبەر کریستال پاڵاس بە گۆڕانکاریی گەورەوە ئامادەیە، هەریەکە لە ماتیۆ گوێندۆزی، کونستانتینۆس ماڤرۆپانس، ئەلیکساندەر لاکازێت و نونو تاڤارێس ریزەکانی یانەکەیان جێهێشتووە، لە بەرامبەر یانە لەندەنییەکە گرێبەستی لەگەڵ هەریەکە لە گابریێل خیسوس، فابیۆ ڤیێرا، ئۆلیکساندەر زینچینکۆ، مات تورنەر و مارکینیۆس واژۆکردووە.
 
ئارسیناڵ وەرزی رابردوو لە دوایین گەڕەکانی پرێمەرلیگدا ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەو هۆیەوە بلیتی چامپیۆنزلیگی لە بەرژەوەندی تۆتێنهام لەدەستدا.
 
یانە لەندەنییەکە بۆ رێکخستنەوە بەخشینی خوێنی نوێ بە تیپەکە نزیکەی 120 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە، دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێو رکابەریی یانە گەورەکان، ئەگەر رکابەریکردن بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگیش نەبێت بگاتەوە چامپیۆنزلیگ، کە لە 2017ـەوە بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکەدا نەکردووە، لەکاتێکدا پێش ئەو ساڵە 19 جار لەسەریەک گەیشتبووە پاڵەوانێتییە گەورەکەی یانەکانی ئەوروپا.
 
لەو کاتەوەی میکێل ئارتێتا لە مانگی 12ـی 2019 بووەتە راهێنەری ئارسیناڵ، یانەکە نازناوێکی جامی یەکێتیی ئینگلتەرای بردووەتەوە، بەڵام هەر لە سەردەمی ئەویشدا ئارسیناڵ لە دوای 1995ـەوە خراپترین پلەی لە پرێمەرلیگدا بەدەستهێنا و هەردوو وەرزی 2019-2020 و 2020-2021 یانەکە لە پلەی هەشتەم وەرزەکەی تەواوکرد.
 
ئەوەی بۆ هاندەرانی یانە سوور و سپییەکە جێگەی دڵخۆشییە، ئەو ئاستە باشەی کە ئارسیناڵ لە یارییە دۆستانەکاندا پێشانیدا لە 5 یارییدا هەموو یارییەکانی بردەوە، جگە لەوەش لە یارییە دۆستانەکاندا گابریێل خیسوسی یاریزانی نوێی یانەکە لە 5 یارییدا 7 گۆڵی تۆمارکرد، ئەمەش هیوایەکی زۆری دایە هاندەرانی یانەکە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا خەونی ئەوان بۆ گەیشتنەوە بە چامپیۆنزلیگ و گەڕانەوە بۆ نێو رکابەرییەکان بکاتە راستی.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).