ئەستێرەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ رێزگرتن لە دیار رەحمان یاریدەکەن

04-08-2021
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن دیار رەحمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە هەڵبژاردەی ئەستێرەکانی شاری هەولێر کاژێر 18:00 لە نێو یاریگەی برایەتی لە یارییەکی دۆستانەدا میوانداری هەڵبژاردەی ئەستێرەکانی سلێمانی بکات.

دیار رەحمان، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی کوردستان و یانەی هەولێر لە یارییەکەدا ئامادەبێت و ئەستێرەکانی قەڵا و منارە لەگەڵ پایتەختی رۆشنبیری لە ژێر دروشمی رێزلێنان لە دیار رەحمان یارییەکە دەکەن. 

بەهێز ئەنوەر، یاریزانی ئەستێرەکانی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆری میدیایی رووداو، رایگەیاند "دڵخۆشین کە لەو رۆژەدا کاپتن دیار رەحمان دێتە ناومان، هەروەها دەمانەوێت یارییەکی جوان و بەچێژ ئەنجام بدەین، لەبەرئەوەی تێکەڵاوی بەردەوامی ئەستێرەکانی هەردوو شار بەلامانەوە گرنگە". 

بەر لە ساڵێک ئەستێرەکانی شاری سلێمانی میوانداری ئەستێرەکانی شاری هەولێرییان کرد و یارییەکی دۆستانەیان لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەستێرەکانی هەولێر بریتین لە: سەرهەنگ موحسین، دیدار حامد، سەڵاحەدین سیامەند، عەلی عەزیز، شوان مامۆ، کۆسرەت بایز، سەفین مەنسوور، نیاز مەغدید، هەردی سیامەند، هەرێم تەحسین، دانا عوسمان، بەهێز ئەنوەر، بارزان شێرزاد، نەوزاد شێرزاد، محەممەد شێرزاد، کارزان عەبدوڵڵا، ئەرکان ئەمیر. 

پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەستێرەکانی سلێمانیش بریتین لە: سەباح حەسیب، هەرێم بورهان، هەڤاڵ بەهادین، ئارام ئەحمەد، حاتەم عەلی، هەڵمەت عادل، دیار یاخی، هاوڕێ جەلال، ئاکۆ نوری، بەندەن هەڵۆ، شکار موحسین، دیار عەلی، پەیام ئەحمەد، بیلال ساڵح، ئەحمەد سالار، پێشڕەو شەریف، دیاری سابیر، ویسام سابیر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە