"یوڤێنتۆس رازیبووه‌ دیبالا بداته‌ بارسێلۆنا"


رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئاشكرایكرد یانه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی رازی بووه‌ پاولۆ دیبالای ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی بچێته‌ ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی.

به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ دیبالا رازی بووه‌ بچێته‌ بارسێلۆنا و كارگێڕی یانه‌كه‌یشی رازی بووه‌ رێگه‌ به‌ دیبالا بدات بچێته‌ كامپ نو، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رجه‌وه‌ نووسیویه‌تی "یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێ چه‌ند یاریزانێكی بارسا بخاته‌ نێو ده‌سته‌واره‌كه‌و له‌وانه‌یه‌ بیه‌وێ ئه‌ندرێ گۆمێزی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و بڕێك پاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌ دیبالا له‌ بارسێلۆنا وه‌ربگرێت".

دیبالا، یه‌كێكه‌ له‌و چه‌ند یاریزانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێ یه‌كێكیان بكاته‌ جێگره‌وه‌ی نه‌یمار دا سیلڤا، كه‌ چووه‌ ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی.