ڤۆلفسبۆرگ: دراکسلێر نابێ بڕوات

04-08-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن مێرکاتۆ، دراکسلێر، ڤۆلفسبۆرگ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد هیچ نیازێکی نییە بۆ دەستبەرداربوون لە جۆلیان داکسلێری ئەستێرەی لاوی یانەکە لە ماوەی گواستنەوەی ئەمساڵدا.

وەڵامی یانەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەو یاریزانە رایگەیاندبوو دەیەوێ لە یانەکەی بڕوات.

تۆڕی سکای سپۆرت ئاشکرایکردبوو دراکسلێر لەلایەن یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزییەوە جێگەی بایەخە و ئەو یانەیە دەیەوێ دەستەوارەیەک پێشکەش بکات بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە.

ڤۆلفسبۆرگ لە بڵاوکراوەکەیدا دەڵێ ئێمە نە بەنووسراو نە بە زارەکی لەگەڵ دراکسلێر رێکنەکەوتووین لەسەر رۆیشتنی ئەو لە یانەکەمان و گرێبەستی ئەو یاریزانە تا هاوینی 2017 ماوەی ماوە.

یانەکە هەروەها دەڵێ لەبەر ئەو گرێبەستەی لە ئارادایە بەهیچ شێوەیەک رێگە بەرۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەکەمان نادەین لە هاوینی ئەمساڵدا و بەوەش نامانەوێ هیچ یانەیەک داوای گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە بکات، چونکە رۆیشتنی رێگەپێنەدراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە