ڤیدیۆ؛ یاسپەر یەکەمی گەڕی سێیەمی تور دێ فرانس بوو

04-07-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Anne-Christine POUJOULAT / AFP
Photo by Anne-Christine POUJOULAT / AFP
نیشانەکردن تور دێ فرانس گەڕی سێیەم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

تور دێ فرانس لە سێیەم رۆژیدا رکابەرییەکانی بەردەوام بوون و یاسپەر فیلیپسۆنی پایسکیلسواری بەلجیکی یەکەمی گەڕی سێیەم بوو.
 
رکابەریی ئەم گەڕە یەکجار بەهێز بوو، کە یاسپەر زەحمەتییەکی زۆری بینی تاوەکو توانی پلەی یەکەم بکاتە بەشی خۆی، چونکە لەلایەن فیل باوهاوس و کالێب ئیوانەوە رکابەرییەکی زۆر کرا.
 
ماوەی پێشبڕکێی ئەم گەڕە 193 کیلۆمەتر بوو، کە لە نێوان ئەمۆربیێتا تەکسانۆ لە هەرێمی باسکی ئیسپانی درێژ دەبووەوە تاوەکو بایۆن لە فەرەنسا.
 
پایسکیلسوارە بەلجیکییەکە بە چوار کاژێر و چل و سێ خولەک و پانزە چرکە ماوەی پێشبڕکێیەکەی بری و یەکەم دەرچوو. پلەی دووەمیش بۆ پایسکیلسواری ئەڵمانی، فیل باوهاوس مایەوە، لە کاتێکدا کالێب ئیوانی ئوسترالی بە پلەی سێیەم رازی بوو.
 
فابیۆ یاکۆبسۆنی پایسکیلسواریدانیمارکی و فۆت ڤان ئایرتی بەلجیکیش تا دوا مەترەکانی پێشبڕکێیەکە لە رکابەریدا بوون و پلەی چوارەم و پێنجەمیان بەرکەوت.
 
دوای تەواوبوونی ئەم گەڕە، پایسکیلسواری بەریتانی، ئادەم یەتس پلەی یەکەمی ریزبەندیی گشتیی پێشبڕکێیەکەی  دێتپاراستووە و شەش چرکە لە پێش تادی بۆگاچار، کە دووجار نازناوی سلۆڤینیای بەدەستهێناوە، سیمۆن یەتسی براکەیشی لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدایە.
 
گەڕی چوارەمی گەشتەکە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەدەچێت، کە ماوەکەی نزیکەی سەد و هەشتا و یەک کیلۆمەتر دەبێت و لەنێوان شارەکانی داکس و نۆگارۆ لە باشووری رۆژئاوای فەرەنسا دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە