بەفەرمی: رۆدری چووە سیتی

04-07-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن مێرکاتۆ
A+ A-

یانەی مانچێستەر سیتی رایگەیاند، بەشێوەی فەرمی گرێبەستی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ رۆدریگۆ هێرناندیز یاریزانی هێڵی ناوەندی ئاتلێتیکۆ مەدرید راگەیاند.

رۆدریگۆ کە ناسراوە بە "رۆدری" لە مێرکاتۆی هاوینە چەندین یانە کێبڕکێیان بوو لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵەیەی ئیسپانیا، بەڵام لە کۆتاییدا یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رایگەیاند، "یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی رزیی بووە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی رۆدری بدات و لە بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ، رۆدری پەیوەندی بە پاڵەوانی پرێمەرلیگەوە کردووە". 

بەو پێیەی ساڵی 2018 رۆدری بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد، لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی مەرجی گرێبەستەکەی یانەی رۆدری لەلایەن سیتییەوە، لە بەرامبەردا ڤیاریال بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ لەو گرێبەستەی رۆدری سوودمەند دەبێت. 

دوای گەیشتنی بە بارەگای یانەی مانچێستەر سیتی رۆدری دڵخۆشی خۆی بە پەیوەندیکردنی بە یانەی سیتی دەربڕی و گوتی "ناتوانم بەرگەی چاوەڕوانی بگرم تاوەکو کارکردنی وەرزی نوێ لەگەڵ گواردیۆلا و یاریزانانی ستیتی دەستپێ دەکەم، دەشمەوێت لەگەڵ ئەم یانەیە نازناوی زیاتر بەدەست بهێنین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە