سێ یانەی گەورە داوای کانسێلۆ دەکەن


رووداو-هەولێر

هەر یەک لە یانەکانی مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن و بارسێلۆنا رکابەری گواستنەوەی جواو کانسێلۆ یاریزانی یانەی یوڤێنتوس دەکەن.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی ئەڵمانیا، مانچێستەر سیتی دەیەوێت بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ یاریزانە 25 ساڵییەکە بگوازێتەوە یانەکەی.

جگە لە مانسیتی یانەی بایرن میونشن و بارسێلۆناش خۆیان ئامادە کردووە گرێبەست بخەنە بەردەم کانسێلۆ بۆ ئەوەی لە خولی ئەڵمانی یاری بکات.

 لە ساڵی 2018 جواو کانسێلۆ لە یانەی ڤالێنسیاوە روویکردە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ، وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەکەی لە 34 یاریدا 1 گۆل و 8 ئاسیستی هەیە.