راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كان له ئیتالیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جواو كانسێلۆی به‌رگریكاری پورتوگالی كڕیارێكی دیكه‌ی بۆ په‌یدا بووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كارگێری بارسێلۆنا له‌سه‌ر داوای لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌كه، بڕیاری داوه بچێته نێو ململانێی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه، كه هاونیشتیمانی و هاوڕێی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه له هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی.
ماڵپه‌ڕی Sport Mole له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "بارسێلۆنا هه‌ڤركی پێپ گواردیۆلا و مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی كانسێلۆی به‌رگریكاری یوڤێنتوس".
راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كان ماوه‌یه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مانچێسته‌ر سیتی زۆر نزیكه له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كانسێلۆ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو شتێك له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له یوڤێنتوس بۆ مانچێسته‌ر سیتی كۆتاییهاتووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ