رۆناڵدۆ دەیەوێت ئەستێرەیەک بباتە نەسڕ

04-06-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی، دەیەوێت هاوێیەکی هەڵبژاردەی پۆرتوگال رازی بکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانە سعودییەکەوە بکات.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، یانەی نەسڕ هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی برونۆ فێرناندێز، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی مانچێستەر یونایتد دەستپێکردووە و دەیەوێت لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
 
ماڵپەری تی تۆک دەڵێت "یانەی نەسڕ هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات و ئامادەیە دەستەوارەیەکی گەورە بەرامبەر 128 ملیۆن پاوەند پێشکێشی یانە ئینگلیزییەکە بکات بۆ دەستبەرداربوو لەو یاریزانە."
 
نەسڕ بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گواستنەوەی یاریزانەکە پەیوەندیی بە بەڕێوەبەری کارەکانی برونۆ کردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆش دەیەوێت هاوکاریی یانەکەی بکات لە رازیکردنی فێرناندێز، بۆ پەیوەندیکردن بە یانە زەردپۆشەکەوە.
 
برونۆ فێرناندێز، یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مانچێستەر یونایتد، یانەکە پلانی بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە نییە، بەڵام لە ئەگەری پێشکێشکردنی ئەو پارەیە زۆرە دەکرێت یانەکە بیر لە فرۆشتنی یاریزانەکە بکاتەوە.
 
جگە لە نەسڕ هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و بارسێلۆنای ئیسپانی چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکەن، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆبکەن.
 
رۆناڵدۆ و برونۆ فێرناندێز، لە مانچێستەر یونایتد و پۆرتوگال بەیەکەوە یارییانکردووە و لە ئەگەری پەیوەندیکردنی بە یانە سعودییەکەوە، جارێکی دیکە هەردوو ئەستێرەکە بەدرێسی یەک تیپەوە دەردەکەون.

رۆناڵدۆ و برونۆ



 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە