ڤیدیۆ؛ ئاتلێتیکۆ مینێرۆ یاریی دێربیی مینێرۆی لە کروزێیرۆ بردەوە

04-06-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by DOUGLAS MAGNO / AFP
Photo by DOUGLAS MAGNO / AFP
نیشانەکردن ئاتلێتیکۆ مینێرۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزی خولی بەرازیلدا و لە یاریی دێربیی مینێرۆدا، یانەی ئاتلێتیکۆ مینێرۆ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی کروزێیرۆی بردەوە.
 
تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی بیست و شەشەمدا هالکی هێرشبەر بە لێدانێکی بەهێز لە دووری 30 مەترەوە تۆمارکرد.
 
ئاتلێتیکۆ مینێرۆ بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 17 خاڵ و خۆی گەیاندە پلەی دووەمی خولەکە، کە 4 خولەک لە بۆتافۆگۆی پێشەنگ نزیک بووەوە.
 
لە کاتێکدا کروزێیرۆ کە وەک خاوەنی پلەی شەشەمی خولەکە هاتە نێو یارییەکەوە، لە دوایین پێنج یارییدا تەنیا دوو سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. ئێستا خاوەنی 13 خاڵە و چووە پلەی 13ـی ریزبەندی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە