ڤیدیۆ؛ لایپزیگ بۆ دووەمجار بەسەریەکەوە جامی ئەڵمانیای بردەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی لایپزیگ توانی پارێزگاری لە نازناوی جامی ئەڵمانیا بکات و بۆ دووەمجار بەسەریەکەوە بباتەوە.
 
لایپزیگ لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی ئینتراخت فرانکفورت بووەوە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
دوای ئەوەی نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لەنیوەی دووەمدا، کریستۆفەر نکونکو گۆڵی یەکەمی یارییەکەی لە خولەکی 71ـدا تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 85 لایپزیگ بە گۆڵی دووەم کە دۆمینیک زوبۆزلای تۆماریکرد، سەرکەوتنی خۆی مسۆگەرکرد.
 
بردنەوەی لایپزیگ سوودی بە بایەرلیڤەرکوزن گەیاند، کە لە پلەی شەشەمی ریزبەندیی خولەکە بوو، و جارێکی دیکە سەرکەوت بۆ یۆرۆپالیگ. دوای ئەوەی لەم وەرزەدا گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.