ئەستێرەیەک کەمپی مەشقەکانی بەرازیل جێدەهێڵێت و دەچێتە مان یونایتد

رووداو-هەولێر 

فرێدی یاریزانی یانەی شاختاری ئۆکراینی ئەمڕۆ بە فەرمی دەبێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد و نەرخەکەشی دیاریکرا.

بڕیارە ئەمڕۆ فرێدریکۆ رۆدریگێز دێپاولا سانتۆس، یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی شاختار کەمپی مەشقی هەڵبژاردەکە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە بکات، رۆژنامەکانی بەریتانیاش ئەم هەواڵەیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەمڕۆ یاریزانەکە پشکنینی پزیشکی لە یانەی مانچێستەر یونایتد ئەنجامدەدات و بەفەرمی و بەبڕی 52 ملیۆن پاوەند دەبێتە یاریزانی شەیتانە سوورەکان.



تیتێی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیلیش هیواخوازە زوو ئەو گرێبەستە یەکلایی ببێتەوە بۆ ئەوەی یاریزانەکە هەموو تەرکیزێکی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بێت و دوودڵ نەبێت.

مانچێستەر یونایتد دەیەوێ زوو واژۆی یاریزانەکە بەدەسبهێنێت پێش ئەوەی کە هەڵبژاردەکە گەشتی رووسیا بکات بەمەبەستی بەشداریکردن لە جامی جیهانی .