رۆبێرتۆ کارلۆس دەگەڕێتەوە یاریگاکان

04-06-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن رۆبێرتۆ کارلۆس-یاریزانی پێشووی بەرازیل
A+ A-
رووداو-هەولێر

رۆبێتۆ کارلۆس ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە یاریگاکان و لە  پاکساتان بەشداری لە یارییەکی دۆستانەدا دەکات.

کارلۆس لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ئەکاونتی فەرمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت" سەلاموعەلەیکوم پاکستان، هیوادارم هەموو چێژ لەو یارییە وەربگرن چونکە بۆ من تاقیکردنەوەیەکی تایبەت دەبێت" .

بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی رۆبێرتۆی ئەستێرەی تۆپی پێی بەرزایل لە کاتێکدایە کە لەگەڵ هاوڕێکانی رۆناڵدینهۆ و رۆبێرت پیرێس و دەیڤد جەیمس و لویس بوا مۆرت دەچنە پاکستان و بەشداری ئەو یارییە دۆستانەیە دەکەن کە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی پاکستان رێکخراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە