دۆنارووما لەگەڵ ئەیسی میلان خۆی یەکلاکردەوە

04-05-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن جيانلويجي دۆناروما
A+ A-

رووداو - هەولێر

جیانلویجی دۆناروومای گۆڵپارێزی یانەی ئەیسی میلان داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەیدا یەکلاکردەوە.

چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، جیانلویجی دۆناروومای گۆڵپارێزی ئەیسی میلان یانەکە جێدەهێڵێت و نزیکترین یانەش بۆ ئەو گۆڵپارێزە یانەی پاریس سانجێرمانە.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوە کردووە، دۆنارووما لە یانەکەدا ناڕوات و تەنانەت بە هاوڕێکانیشی گوتووە لە یانەکەمدا دەمێنمەوە.

گرێبەستی گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە لەگەڵ رۆسۆنێری لە هاوینی 2021دا کۆتاییدێت، بەڵام ئەیسی میلان لە هاوینی ئەمساڵدا گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە دەستپێدەکات.

دۆنارووما تەمەنی 21 ساڵە و ماوەی پێنج ساڵە لە تیپی یەکەمی ئەیسی میلاندا یاریدەکات و 166 یاری ئەنجامداوە، هەروەها چوار ساڵە لەریزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە و 16 یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە