گرێبەستێکی ریال مەدرید بۆ هاوینی داهاتوو ئاشکرابوو

04-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئیسپانیا گرێبەستێکی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی هاوینی داهاتوو ئاشکرادەکات.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا وێنەیەکی لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری سێربی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیی داناوە و نووسیوویەتی، یۆڤیچ ئێستا بووە راستی.

رۆژنامەکە زیاتر نووسیوویەتی، هێرشبەرە سێربییەکە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ و بەگرێبەستێکی 6 ساڵە، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید دەکات.



لوکا یۆڤیچ، تەمەنی 21 ساڵە و ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات، لەم وەرزەدا 26 گۆڵی تۆمارکردووە و 5 ئاسیستی هەبووە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە پێشکەشی دەکات چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپاش رکابەری لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن.

پێشتر یانەی بارسێلۆنا زیاتر لە 15 جار چاودێری یاریزانەکەی کرد، بەڵام دواتر لە گواستنەوەی یۆڤیچ کشایەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە