چاڤی هێرناندێز داواکارییەکی گەورەی بارسێلۆنای رەتکردەوە

04-05-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چاڤی هێرناندێز
A+ A-

رووداو - هەولێر

چاڤی هێرناندێز، ئەستێرە و کاپتنی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و یاریزانی ئێستای یانەی سەددی قەتەری داواکارییەکی گەورەی یانەکەی پێشووی رەتکردەوە.

رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێری یانە کەتەلۆنییەکە داوای لە چاڤی کردووە پۆستی راهێنەرایەتی تیپی دووەمی یانەکە وەربگرێت، بەڵام ئەو یاریزانە داواکارییەکەی رەتکردووە و بەدەستەی کارگێری یانەکەی گوتووە بۆ ئەو کارە ئامادەنییە.

چاڤی 37 ساڵ پلانی داناوە دەستپێکی کاروانی راهێنەرایەتیی لە قەتەر دەستپێبکات، نەک ئەوروپا، کە چاوەڕواندەکرێت لە هاوینی داهاتوو واز لە یاریکردن بهێنێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هۆکارێکی دیکەی رەتکردنەوەی ئەو داواکارییەی بارسێلۆنا لەلایەن چاڤییەوە ئەوەیە کە ئەو یاریزانە بۆ دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی سەدد هەیە.

چاڤی لەبەرامبەر ئەو داواکارییە سوپاسی بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا دەکات و داوای لێبوردنی کردووە کە ناتوانێت ئێستا ئەو کارە ئەنجامبدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە