سعودییەکان، خۆرخێ خیسۆس دەبەنە مزگەوت و دەیانەوێت بیکەنە موسڵمان

04-04-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن خۆرخی خیسۆس خولی سعودیە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، خۆرخی خیسۆسی راهێنەری پۆرتوگالی، بەڕێوەبەری هونەری یانەی هیلالی سعودی، سەردانی مزگەوتی شا خالیدی لە ریازی پایتەختی سعودیە کرد.
 
راهێنەرە پورتوگالییەکە بە یاوەری شازادە فەیسەڵ بن خالید لە مزگەوت بینرا، کە راهێنەرەکە بەشداری لە رێوڕەسمێکدا کرد، کە تایبەت بوو بە رێزلێنان لەوانەی قورئانی پیرۆزیان لەبەرکردووە.
 
پێشنوێژی مزگەوتەکە، شێخ خالد جەلیل، لەنێو ژمارەیەکی زۆری ئامادەبوواندا چۆنیەتی تەواوکردنی نوێژ و ریزبوونی نوێژخوێنان بۆ ئەنجامدانی نوێژ، بۆ خیسۆس روونکردەوە.
 
ئەوانەی ئامادەی مزگەوتەکە بوون، وێنەی یادگارییان لەگەڵ راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لەنێو حەرەمی مزگەوتدا گرت.
 
دوای ئەم سەردانەی بۆ مزگەوت، هاشتاگی خیسۆس، بووە ترێند لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای "X"، کە چالاکوانان سەرسامی خۆیان بە سەردانی راهێنەرەکە بۆ مزگەوت دەربڕی، لە هەمانکاتدا ئاواتی ئەوەیان خواست کە موسڵمان بێت.
 
خۆرخێ خیسۆس، ریکۆردێکی مێژوویی بێوێنەی لە مێژووی تۆپی پێدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی سەرکردایەتی یانەی هیلالی کرد بۆ بەدەستهێنانی 31 سەرکەوتنی لەسەریەک.
 
سۆشیال میدیای سعودی باسی لەوە کرد کە مەبەست لە بانگهێستکردن و پێشوازیکردن لە خیسۆس ئەوەبووە جوانییەکانی ئایینی ئیسلامی پیشان بدەن و هیوایان خواست کە خوای گەورە دوای ئەم سەردانەی دڵی بۆ ئیسلام بکاتەوە و ببێتە موسڵمان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە