مۆرینیۆ: گرێبەست چارەنووس دیاری ناکات

04-04-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی، جارێکی دیکە لەبارەی چارەنووسی خۆیەوە مشتومڕی دروستکرد، پاشئەوەی ناوی ئەو بە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە بەسترایەوە.
 
مۆرینیۆ لەگەڵ یانەی رۆما وەرزێکی باش بەڕێدەکات، یانەکە لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی سێری ئایە و لە یۆرۆپالیگیش گەیشتووەتە قۆناخی هەشتی ئەو پاڵەوانێتییە.
 
مۆرینیۆ لە نوێترین لێدوانی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی چارەنووسی خۆیەوە لەگەڵ رۆما لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا پرسیاری لێکرا، ئەو لە وەڵامدا گوتی، "من باسی چارەنووسی خۆم لەگەڵ میدیاکان و لەگەڵ هاوڕێکانمدا ناکەم".
 
سپێشەڵ وەن زیاتر دەڵێ، "سەرۆکی جێبەجێکاری یانەکەمان بەر لە چەند هەفتەیەک گوتی، من دەمێنمەوە، بەڵام ئەوە بۆچوونی ئەوە لەو بابەتەوە، هەمان شت بۆ هەر رۆژنامەڤانێکیش راستە کە لەبارەی هەمان بابەتەوە پرسیار لە من بکات".
 
مۆرینیۆ زیاتر دەڵێ، "لەبارەی گرێبەستەکەمەوە، من جارێ ساڵێکی دیکەم ماوە لەگەڵ رۆما، بەڵام هەندێکجار گرێبەست هەموو شتێک نییە".
 
لە دوای دوورخستنەوەی گراهام پۆتەر لە مەشقدانی چێڵسی دوای ئەنجامە خراپەکان، مۆرینیۆ بەیەکێک لە بەربژێرەکان بۆ مەشقدانی چێڵسی دادەنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە