ڤیدیۆ؛ سپۆرتینگ لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە

04-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
سپۆرتینگ لیشبۆنە
سپۆرتینگ لیشبۆنە
نیشانەکردن سپۆرتینگ لیشبۆنە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە، بردنەوەیەکی زەحمەتی بەدەستهێنا و شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی پۆرتوگال پاراست.
 
لە گەڕی 24ـی خولەکەدا، یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە میوانداریی یانەی فارانسیی کرد و یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
 
لە خولەکی 11 دانیال باراگانچا، بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی یەکەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
ڤیکتۆر گیکێرێس لە خولەکی 28 ئەنجامەکەی بۆ سپۆرتینگ لیشبۆنە کردە دوو گۆڵی بێبەرامبەر.
 
دوای ئەو گۆڵە یانەی فارانسی چەند هێرشێکی بردە سەر گۆڵی سپۆرتینگ و لە خولەکی 32 باچیر بێلومی گۆڵیکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کەمکردەوە.|
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا یانەی فارانسی هەوڵەکانی بۆ راستکردنەوەی ئەنجامە چڕکردەوە و لە خولەکی 50 زێ لویس بەلێدانی سەر یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
 
یارییەکە تەنیا سێ خولەک بەیەکسانبوون بەردەوامبوو، لە خولەکی 53 پێدرۆ گۆنچالڤێس گۆڵی سێیەمی سپۆرتینگ لیشبۆنەی تۆمارکرد.
 
یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ کۆتاییهات، سپۆرتینگ یارییەکی کەمتری لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە و ئێستا بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی پۆرتوگالە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە