رووداو دیجیتاڵ
کەریم بنزیما، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ئیتیحاد، بەشداری لە یاریی کلاسیکۆی سعودیە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیادا ناکات.
رۆژی سێشەممە لە رکابەرییەکانی چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، یانەی هیلالی سعودی لە یاریگەی کینگدەم ئارێنا، لە یاریی کلاسیکۆی سعودیەدا میوانداریی یانەی ئیتیحادی سعودی دەکات، کەریم بنزیما بەشداری لەو یارییەدا ناکات.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی سعودیە، پێنج یاریزانی پیشەگەری بیانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر هیلال، لەلایەن مارسێلۆ گایاردۆی راهێنەری یانەکەوە بانگهێشتکراون، ناوی بنزیمای تێدانییە.
ئەو یاریزانە پیشەگەرانەی بۆ یارییەکە بانگهێشتکراون، عەبدولرەزاق حەمداللە، ئێنگۆلۆ کانتێ، ئەحمەد حیجازی، فابینیۆ و رۆمارینیۆن.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی الیوم، بنزیما لە پێکان چاکنەبووەتەوە و ناتوانێت بەرامبەر یانەی هیلال یاریی بکات.
یارییەکە رۆژی سێشەممە کاژێر 21:00 بەڕێوەدەچێت، رۆژی 12ـی ئەم مانگە یاریی گەڕانەوە لە یاریگەی جەوهەرە بەڕێوەدەچێت.
هیلال و ئیتیحاد لەکاتێکدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، یانەی هیلال رۆژی هەینی رابردوو لە رکابەرییەکانی خولی سعودیەدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئیتیحاد بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ