دەرگای گفتوگۆ کرایەوە.. ئەستێرەیەکی بایرن میونشن بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە

04-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بایرن میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەستێرەیەکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نوێبکاتەوە و بیر لە بەجێهێشتنی تیپەکە دەکاتەوە.
 
نەپێی هەواڵی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی و دەیلی ستاری بەریتانی، جەمال موسیالا، ئەستێرەی لاوی یانەی بایرن میونشن بیر لە بەجێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە و نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
 
رۆژنامەی دەیلی ستار دەڵێت "یاریزانەکە دەستەوارەی یانە ئەڵمانییەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، کە گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت."
 
بەپێی رۆژنامەکە، بایرن میونشن ئامادەیە هەفتانە 150 هەزار پاوەند وەکو مووچە بداتە یاریزانەکە، بەڵام موسیالا بەوە رازی نییە و دەیەوێت لە یانەکە بڕوات.
 
چەند یانەیەکی ئینگلتەرا چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکەن و دەیانەوێت موسیالا ببەنە ریزەکانیان، لەپێش هەمووشیانەوە هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول، بەتایبەت پێپ گواردیۆلا سەرسامە بە تواناکانی ئەو یاریزانە و دەیەوێت لە تیپەکەیدا یاریی پێبکات.
 
سەرچاوەکان دەڵێن "موسیالا یەکەم ئەستێرە نییە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتبکاتەوە، بەڵکو پێشتر جۆشوا کیمیچیش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و هەردوو یاریزانەکە بیر لە بەجێهێشتنی یانە باڤارییەکە دەکەنەوە."
 
موسیالا تەمەنی 21 ساڵە، لەم وەرزەدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا 28 یارییکردووە، 9 گۆڵ و 4 ئاسیستی هەیە، ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا نرخی یاریزانەکە دەگاتە 110 ملیۆن یۆرۆ.
جەمال موسیالا




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە