ڤیدیۆ؛ پۆرتۆ لە کلاسیکۆدا بێنفیکای گۆڵبارانکرد

04-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
پۆرتۆ
پۆرتۆ
نیشانەکردن پۆرتۆ بێنفیکا کلاسیکۆی پۆرتوگال
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە یاریی کلاسیکۆی خولی پۆرتوگالدا، یانەی پۆرتۆ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و یانەی بێنفیکای رکابەریی گۆڵبارانکرد.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 24ـی خولەکەدا، لە یاریگەی دراگاو، یانەی پۆرتۆ میوانداریی یانەی بێنفیکای کرد و یارییەکەی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
 
20 خولەک بەسەر دەستپێکی یارییەکەدا تێپەڕی و گالینۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ پۆرتۆ تۆمارکرد.
 
لە نیوەی یەکەمدا پۆرتۆ هێرشی زیاتری بردە سەر گۆڵی میوانەکەی، بەر لە کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی ئەو نیوەیەیە، گالینۆ گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 55 وێندڵ بۆ جاری سێیەم تۆڕی بێنفیکای هەژاند و خاوەن یاریگەی کردە خاوەنی گۆڵی سێیەم.
 
بەهۆی تووند یارییکردنەوە، نیکلاس ئۆتامێندی کاپتنی یانەی بێنفیکا لە خولەکی 60 کارتی دووەمی زەردی پێدرا و بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمەش کێشەی زیاتری بۆ بێنفیکا دروستکرد.
 
لە خولەکی 75 پێپێ بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی چوارەمی پۆرتۆی تۆمارکرد و ناوی لە لیستی گۆڵکارانی یارییەکەدا زیادکرد.
 
لە دوایین خولەکی کاتی ئاسایی یارییەکەدا دانی ناماسۆ بەلێدانی سەر پۆرتۆی کردە خاوەنی پێنج گۆڵ، کۆتایی بە کەرنەڤاڵە گەورەکە هێنا و پۆرتۆ یارییەکی مێژوویی لە بێنفیکای رکابەری هەمیشەیی بردەوە.
 
بەبردنەوەی ئەم یارییە، پۆرتۆ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە بووە خاوەنی 52 خاڵ، بێنفیکا بە 58 خاڵ لە پلەی دووەمە، خاڵێک لە سپۆرتینگ لیشبۆنەی یەکەمەوە دوورە، بەڵام یارییەکی زیاتری ئەنجامداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە