بەهۆی کۆرۆناوە یارییەکانی خولی کوردستان بەبێ هاندەر دەکرێن

04-03-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خولی نایابی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەشێوەیەکی فەرمی بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیادرا سەرجەم یارییەکانی خولی یانە نایابەکانی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، لەسەر راسپاردە و رێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردرا سەرجەم یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بکرێن، ئەم بڕیارەش لە بەرژەوەندی گشتی و هەموو وەرزشوانانی کوردستانە.



فیدراسیۆنەکە لەو بەیاننامەیەدا داوا لە هاندەران دەکات کە پابەندی رێنمایەکان بن و دەڵێت یانەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

سبەی پێنجشەممە رکابەرییەکانی گەڕی 17ـی خولی کوردستان دەستپێدەکەن، سێ یاریی بەڕێوەدەچن و رۆژی هەینیش سێ یاریی دیکە دەکرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە