ئامەد سپۆر سێ خاڵی لە یانەی ئیسکەندەرۆن سەند

04-02-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

لە چوارچێوەی یارییەکانی گرووپی سوور-ی خولی دووەمی پاڵەوانێتی تۆپی پێی تورکیا، ئامەدسپۆر لە یانەی ئیسکەندەرۆنی بردەوە. 
 
یارییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی شوباتی 2024، لە یاریگەی یانەی ئیسکەندەرۆن لە پارێزگای هاتای بەڕێوەچوو. 
 
لە حەوتەم خولەکی دەستپێکی گێمی یەکەمی یارییەکە، بەرک ئیسماعیل، گۆڵێکی بۆ ئامەدسپۆر تۆمارکرد. هەمان یاریزان لە هێرشێکی پێچەوانەدا لە 22مین خولەکدا گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد و بەمەش گێمی یەکەم ئامەدسپۆر بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی پێهێنا. 
 
لە خولەکی 60مینی گێمی دووەمدا، یانەی ئیسکەندەرۆن بە لێدانی پەناڵتی گۆڵێکیان تۆمارکرد و جیاوازییەکەیان بۆ گۆڵێک کەمکردەوە. تاشکین چالیش یاریزانی ئامەدسپۆر لە خولەکی 74دا بە لێدانێکی فاوڵی سەربەست گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد. دوای چوار خولەک یانەی ئەسکەندەرۆن گۆڵی دووەمیان کرد. 
 
لە خولەکی 82ی گێمی دووەمی یارییەکەدا، ئەحمەد دەرەلی، یاریزانی ئامەدسپۆر بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرا و لە خولەکی 93شدا یارییەکە کۆتاییهات. 
 
بەمەش یانەی ئامەدسپۆر 3-2 یارییەکەی لە یانەی ئەسکەندەرۆن بردەوە و لە ریزبەندی سێیەمی لیستەکەدایە و بە چوار خاڵ لە دوای یانەی یەکەم دێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە