نەیمار داسیلڤا بێدەنگیی شكاند


رووداو - هەولێر

دواجار نەیمار داسیلڤا بێدەنگی شكاند و لەسەر بابەتی گرێبەستەكەی و كێشەكانی  قسەی كرد و رایگەیاند ئەو بێتاوانە.

نەیمار بەرگری لە باوكی كرد، كە تۆمەتبار بوو بە وەرگرتنی پارەی زیاتر بۆ ئاسانكردنی گواستنەوەی كوڕەكەی لە سانتۆس بۆ بارسیلۆنا.
نەیمار بۆ رۆژنامەی ماركا گوتی: دەزانم هەندێك سەبارەت بە ئێمە بە خراپ قسەیان كردووە، گومانیان لە ئێمە هەبووە، بەداخەوە ئەو بابەتە هەندێك لە دۆستایەتی درۆی ئاشكرا كرد.

نەیمار رایگەیاند ئامادەیە خۆی بكاتە قوربانی بۆ ژیانی باوكی و داوای لێكردووە بگەڕێتەوە ئیسپانیا، چونكە بە گوتەی خۆی، پێویستی پێی هەیە.
هەروەها گوتی:: باوكم هیچ هەڵەیەكی نەكردووە و ئەوەی راست بێت تەنیا ئەوە.

كێشەی گرێبەستەكەی نەیمار و ئاشكرابوونی نرخەكەی، بووە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی ساندرۆ رۆسێلی سەرۆكی یانەی بارسیلۆنا.