ڤیدیۆ؛ فێستیڤاڵی بەستوو لە بۆستن بەڕێوەچوو

04-01-2024
ئیحسان تاهیر
 فێستیڤاڵی بەستوو
فێستیڤاڵی بەستوو
نیشانەکردن فێستیڤاڵی بەستوو بۆستن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە، سەتان کەس خۆیان فڕێدایە ناو ئاوە سەهۆڵاوییەکانی بەندەری بۆستن، وەک بەشێک لە نەریتی ئەو شارەی کە ئەوان دەڵێن تەمەنی 120 ساڵە. کە هەموو سەری ساڵێکی نوێ ئەم فێستیڤاڵە ئەنجام دەدەن و بە "فێستیڤاڵی بەستوو" ناسراوە.
 
ئەو خەڵکە بوێرانە بەرگەی ئاوی سارد و پلەی گەرمی ژێر سفر دەگرن لەپێناو زیندوو هێشتنەوەی نەریتێکی باوباپیرانیان.
 
مەلەوان و بەشداربووەکان بە چەندین شێوە و شێوازی جیاجیا و لەبەرکردنی جلوبەرگی تایبەت بە بۆنەیەکی دیاریکرا و یان هەر بە نیمچە رووتی خۆیان دەخەنە نێو ئاوەکەوە.
 
هەندێکیان وێنەی ئەو کەسە ئازیزانەیان بەرز دەکردەوە کە لە ساڵی رابردوودا لەدەستیان دابوون و پێشتر بەشدارییان لە فێستیڤاڵەدا کردبوو.
 
هەندێک لە مەلەوانەکانی ئەو شارە، کە شێتی وەرزشن، دەمامکی هۆکی یان درێسی تیپە دڵخوازەکانیان لەبەردابوو، هەندێکی دیکەشیان جلوبەرگی جەژن لەبەردەکەن و هەندێک  جلی سووری سانتا كلۆزیا لەبەردا بوو. تەنانەت خێزانێک جل و بەرگی هەنگیان لەبەردا بوو وەک رێزێک بۆ باوکی کۆچکردوویان.
 
تیم ریگان، یەکێک بوو لە بەشداربووانی فێستیڤاڵ، ئەو گوتی "بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێ بەم شێوەیە، هەست دەکەم لە ئاوەکە دەرچووم و هەست دەکەم لەدایکبوومەوە. بەڕاستی لەدایکبوومەوە. لە راستیدا دواوەم بەستووە، بەڵام هەست بە باشی دەکەم". 
 
پیر و بەتەمەنەکانیش زۆر بەپەرۆشەوە بەشداری لەم نەریتەدا دەکەن و بە دڵخۆشییەوە بەرگەی سەرما دەگرن لەپێناو پێشوازیکردن لە ساڵێکی نوێ.
 
روت تانێرت پیر، بەشداربوویەکی فێستیڤاڵەکەیە، ئەو دەڵێت "هەبوونی ئەو فێستیڤاڵە وەک رێگەیەک بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێت زۆر نایابە، ناتوانم بیر لە هیچ رێگەیەکی دیکەی لەمە باشتر بکەمەوە".
 
ژمارەیەک یانەی مەلەوانیکردن لە ئاوی سارد و بەستوو لە ئەمریکادا هەن، بەڵام یانەی بۆستن کە پێیان دەگوترێت براونی ستریت ئێڵ بانگەشەی ئەوە دەکات کە یەکێکە لە کۆنترین یانەکان، کە ئەم نەریتەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1904.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە