ڤیدیۆ؛ نادال بەئاسانی گەیشتە قۆناخی هەشتی تێنسی بریسبەین

 
رووداو دیجیتاڵ

رافایێل نادال، ئەستێرەی بەنێوبانگی ئیسپانی خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتیی بریسبەین، دوای ئەوەی دووەم بردنەوەی لەسەریەکی لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکرد.
 
نادال لە دووەم یارییدا بەرامبەر جیسن کوبلەر، تێنسزانی ئوسترالی یارییکرد و بە ئاسانی یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.
 
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، ماتادۆر بەهێزەوە دەرکەوت هەر زوو کۆنتڕۆڵی یاریگەی کرد و چوار گێمی لەسەریەکی بردەوە و لە کۆتاییدا شەش یەک پێشکەوت.
 
لە کۆمەڵەی دووەمدا، کوبلەر نەیتوانی هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامی یارییەکەدا بکات، نادال ئەو کۆمەڵەیەشی بە شەش دوو بردەوە و لە ماوەی کاژێرێک و 23 خولەکدا گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
 
لە قۆناخی داهاتوودا رافا بەرامبەر جۆردان تۆمسن، تێنسزانێکی دیکەی ئوسترالیا یاریی دەکات.