بالۆتێلی و نیس جیادەبنەوە

04-01-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن بالۆتێلی نیس مارسیلیا فەرەنسا
A+ A-

رووداو – هەولێر

ماریۆ بالۆتێلی نزیکە لە بەجێهێشتنی یانەی نیس و یانەی داهاتووشی هەر لە خولی فەرەنسیدا دەبێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ماریۆ بالۆتێلی و دەستەی کارگێڕی یانەکەی لە یەکدی بێزارن و دەیانەوێت هەرچی زووە گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێننەوە.

گرێبەستی سوپەر ماریۆ لە هاوینی داهاتوودا کۆتاییدێت، بەڵام یانەی نیس دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداری ببێت بۆ ئەوەی بڕێک پارەی لێ قازانج بکات.

پێشتر رۆژنامەیەکی فەرەنسی ئاماژەی بەوەکردبوو ماریۆ دەگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا، بەڵام ئێستا نزیکترن یانە کەو یاریزانە یانەی مارسیلیایە، ئەو یانەیە ئامادەیی خۆی پیشانداوە گرێبەست لەگەڵ بالۆتێلی واژۆبکات، بەڵام هێشتا هیچ رێککەوتنێک لە نێوانیاندا نەکراوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە