پرۆفایلی هەڵبژاردەی میسر، خاوه‌نى زۆرترین نازناوى جامی ئەفریقا
دەکەوێتە باكورى رۆژهه‌ڵاتى کیشوەری ئەفریقا و پایتەختەکەی شاری قاهیره‌یه
نازناوی هەڵبژاردەکە:فیرعه‌ونه‌كان
هیكتۆر كۆپه‌ر ، ئه‌رجه‌نیتن راهێنەری هەڵبژاردەی میسره یەکێکە لەو راهێنەرانەی کە ئەرکی راهێنەرایەتی زۆربەی یانە بەناوبانگەکانی ئەوروپای وەرگرتووە، بەتایبەت یانەکانی ئیسپانیای وەک ئینته‌رمیلان ، ریال مایۆركا، ڤاله‌نسیا ، لانۆس و هاراكۆن
کاپتنی هەڵبژرادە :حوسام غالى ، ئەستێرەی یانەی ئه‌هلى میسرى
عیسام حه‌زه‌رى : گۆڵپارێزی هەلبژاردەکەیە یەكێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین جار ده‌ركه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه هه‌بووه‌و به پێى گوته‌ى زۆرینه‌ى شرۆڤه‌كاران و چاودێرانى وه‌رزشى به باشترین گۆڵپارێزى مێژووى هه‌ڵبژارده‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت كه ته‌نیا له‌سه‌ر تاكه‌كه‌سى خاوه‌نى 38 نازناوهولهگهڵ ههڵبژاردهكهشى 138 جار ده‌ركه‌وتووه .
میسر خاوه‌نى زۆرترین بردنه‌وه‌ى نازناوه‌كانى جامى كیشوه‌رى ئه‌فریقایه كه 7 نازناوه‌و خاوه‌نى زۆرترین زنجیره سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ریه‌كه كه 19 یارى له‌سه‌ر یه‌كه .
ئەمساڵ پاڵەوانییەتیەکە لە گابۆن بەڕێوە دەچێت ،ئەمە جاری دووەمە گابۆنییەکان میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانییەتییە لە ئەستۆ دەگرن، یەکەمجار لە ساڵی 2012دا بوو ئەو کات کە زامبیا و کۆتدیڤوار چوونە یاری کۆتایی و بۆ یەکەمجار خاکی گابۆن نازناوەکەی بە زامبیا بەخشی.