پرۆفایلی هەڵبژاردەی میسر، خاوه‌نى زۆرترین نازناوى جامی ئەفریقا

04-01-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن جامی ئەفریقای 2017
A+ A-

دەکەوێتە باكورى رۆژهه‌ڵاتى کیشوەری ئەفریقا و پایتەختەکەی شاری قاهیره‌یه‌

 
نازناوی هەڵبژاردەکە:فیرعه‌ونه‌كان 
 

هیكتۆر كۆپه‌ر ، ئه‌رجه‌نیتن راهێنەری هەڵبژاردەی میسره‌ یەکێکە لەو راهێنەرانەی کە ئەرکی راهێنەرایەتی زۆربەی یانە بەناوبانگەکانی ئەوروپای وەرگرتووە، بەتایبەت یانەکانی ئیسپانیای وەک ئینته‌رمیلان ، ریال مایۆركا، ڤاله‌نسیا ، لانۆس و هاراكۆن 




 
کاپتنی هەڵبژرادە :حوسام غالى  ، ئەستێرەی یانەی ئه‌هلى میسرى 
 



 
عیسام حه‌زه‌رى : گۆڵپارێزی هەلبژاردەکەیە یەكێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین جار ده‌ركه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ هه‌بووه‌و به‌ پێى گوته‌ى زۆرینه‌ى شرۆڤه‌كاران و چاودێرانى وه‌رزشى به‌ باشترین گۆڵپارێزى مێژووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر تاكه‌كه‌سى خاوه‌نى 38 نازناوه‌وله‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌شى 138 جار ده‌ركه‌وتووه‌  .
 

 میسر خاوه‌نى زۆرترین بردنه‌وه‌ى نازناوه‌كانى جامى كیشوه‌رى ئه‌فریقایه‌ كه‌ 7 نازناوه‌و خاوه‌نى زۆرترین زنجیره‌ سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ریه‌كه‌ كه‌ 19 یارى له‌سه‌ر یه‌كه‌ .

 
ئەمساڵ پاڵەوانییەتیەکە لە گابۆن بەڕێوە دەچێت ،ئەمە جاری دووەمە گابۆنییەکان میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانییەتییە لە ئەستۆ دەگرن، یەکەمجار لە ساڵی 2012دا بوو ئەو کات کە زامبیا و کۆتدیڤوار چوونە یاری کۆتایی و بۆ یەکەمجار خاکی گابۆن نازناوەکەی بە زامبیا بەخشی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە