سەمەد جەوهەر لە راهێنەرایەتی ئارارات دوورخرایەوە

04-01-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سەمەد جەوهەر
A+ A-

رووداو – هەولێر

لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا یانەی ئارارات بەفەرمی سەمەد جەوهەری لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.

سەمەد جەوهەر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی هەڵەی سێ یاریزانی یانەکەی قبوڵنەکردووە، دەستەی کارگێری یانەکە دەستبەرداری ئەو راهێنەرە بوو.

راهێنەرەکە ئەوەشی بە رووداو گوت، دووجار لە چاوپووشی لە هەڵەی ئەو سێ یاریزانە کردووە و بۆ جاری سێیەم گوتوویەتی هەڵە قبوڵناکات و داوایکردووە یان ئەو راهێنەرە بمێنێتەوە یان ئەو سێ یاریزانە دووربخرێنەوە، بەڵام دەستەی کارگێری یانەی ئارارت رەتیکردووەتەوە دەستبەرداری ئەو سێ یاریزانە ببێت و راهێنەرەکەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە