ڤیدیۆ؛ گۆڵپارێز گۆڵێکی سەیری لە خۆیان کردەوە

03-12-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
هێور فێرناندێز
هێور فێرناندێز
نیشانەکردن هێور فێرناندێز هامبۆرگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە خولی پلە دووی ئەڵمانیا، رووداوێکی سەیر و سەرنجڕاکێش روویدا، کاتێک گۆڵپارێزی یانەی هامبۆرگ گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە.
 
لە یاریی دێربیی هامبۆرگدا لە رکابەرییەکانی گەڕی پازدەی خولەکەدا، هەردوو یانەی هامبۆرگ و ست پاوڵی رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە خولەکی 27 رووداوێکی چاوەڕواننەکراو روویدا، دانیێل هێور فێرناندێز، گۆڵپارێزی یانەی هامبۆرگ دوای گۆڕینەوەی تۆپێک لەگەڵ بەرگریکارانی یانەکەی، بەشێوەیەکی سەیر گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە و یانەی میوان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر پێشکەوت.
 
رووداوە کاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی تۆپی پێی ئەڵمانیا و میدیای جیهاندا دروستکرد و هەر زوو ڤیدیۆیەکە لەسەر ئاستی میدیای جیهان بڵاوبووەوە و کاردانەوەی بەدواداهات.
 
دوای ئەو گۆڵە، هامبۆرگ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
 
هێور فێرناندێز، گۆڵپارێزێکی پۆرتوگالییە، تەمەنی 31 ساڵە، لە ساڵی 2019ـەوە لە یانەی هامبۆرگ یاریی دەکات، پێشتر گۆڵپارێزی یانەکانی بۆخوم، پادێربۆرن و دارمشتاد بووە.
 
دوای کۆتاییهاتنی ئەم یارییە ست پاوڵی بە 31 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی پلە دووی ئەڵمانیایە و هامبۆرگ بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی سێیەمە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە