ناوی رۆجێر فێدرێر خرایه‌سه‌ر دراوی سویسرا

03-12-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن رۆجێر فێدرێر
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

حکومەتی سویسرا ناوی رۆجێر فێدرێری تێنسزانی بەنێوبانگی وڵاتەکەی خستە سەر دراوی وڵاتەکە.

یەکەمجارە ناوی وەرزشوانێک لە مێژووی وڵاتەکەدا دەخرێتە سەر دراوی سویسرا، لەو ڤیدیۆیەی لەلایەن حکومەتی سویسراشه‌وە بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، کە ناو و وێنەی مایسترۆی تێنس فێدرێر دەخرێتە سەر دراوی 20 فرەنکی زیو و 50 فرەنکی زێڕ، کە ساڵی داهاتوو دراوەکە دەکەوێتە بەر دەستی خەڵکی وڵاتەکە.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی سویسرا، بۆ دانانی وێنەی فێدرێر لەکاتێکدایە، کە ئەو تێنسزانە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر دەستکەوتی لە جیهانی تێنسدا بردووەتەوە و یەکەم تێنسزانە 20 نازناوی گراندسلامی بەدەستهێناوه‌.

بەپێی لێدوانی حکومەتی سویسرا 95 هەزار  لەو دراوە دروستدەکرێت، کە وێنەی فێدرێری لەسەرە، هەر فرەنکێکیش نرخەکەی 30 فرەنکی سویسرییە، کە لەسەرەتای ساڵی نوێوە دەخرێتە بازاڕه‌وه‌.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە