لوكا مۆدریچ خه‌ڵاتی بالۆن دۆری 2018ی به‌ده‌ستهێنا
رووداو - هه‌ولێر
كه‌مێك پێش ئێستا له پاریس پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری 2018 كۆتاییهات و لوكا مۆدریچی یاریزانی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاته‌كه ساڵانه له لایه‌ن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت و ئه‌مجاره‌یان لوكا مۆدریچ له نێو ركابه‌رییه‌كی به‌هێزدا توانی خه‌ڵاته‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
لوكا مۆدریچ ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانیشی برده‌وه، كه خه‌ڵاتی THE BEST بوو له لایه‌ن فیفاوه.
لوكا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نازناوی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی 2017-2018ی به‌ده‌ستهێنا و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا گه‌یشته یاریی كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیا، به‌ڵام پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به ئاستی به‌رزی، جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رسامكرد و هه‌ڵبژارده‌كه‌شی ئاستێكی به‌رزی نواند.
هاوكات هه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌دا راگه‌یاندرا، كه رۆناڵدۆ، گریزمان و ئیمباپی پله‌كانی دووه‌م تاوه‌كو چواره‌میان له دوای لوكا مۆدریچ به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ر له ئاهه‌نگی بالۆن دۆری ئه‌مساڵدا، خه‌ڵاتێكی نوێ داهێنرا، كه خه‌ڵاتی "رایمۆند كۆپا"ـیه بۆ باشترین یاریزانی لاوی ته‌مه‌ن ژێر 21 ساڵان، ئه‌م خه‌ڵاته‌ش كیلیان ئیمباپێی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسا و یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی خانماندا خه‌ڵاتی بالۆن دۆر له‌لایه‌ن گۆڤاره فه‌ره‌نسییه‌كه‌وه داهێنرا و ئادا هێگه‌ربێرتی كچه یاریزانی نه‌رویجی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری وه‌كو باشترین خانمه یاریزان به‌ده‌ستهێنا.
ئاهەنگی باڵۆن دۆر بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک لە دوای جیابوونەوەی لە فیفا بەجیا پێشکەشكرا، بەڵام ئەمە جاری 63ـمین بوو خەڵاته‌كه بدرێتە باشترین یاریزانی جیهان لە تۆپی پێ.
خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵی 1956ـەوە داهێنراوه و سه‌ره‌تا ده‌به‌خشرایه باشترین یاریزانەکانی ئەوروپا، كه تاوەکو ساڵی 1995 به‌مشێوه‌یه بوو، دواتر گۆڕانکاری تێدا کرا و كرایه خه‌ڵاتی باشترین یاریزان له جیهاندا، یەکەم یاریزانی دەرەوەی ئەوروپاش جۆرج ویا بوو، کە نازناوەکەی پێبەخشرا، كه ئێستا سه‌رۆكی وڵاتی لێبیریایه.
رۆناڵدۆ، گریزمان و ئیمباپی پله‌كانی دووه‌م تاوه‌كو چواره‌میان له دوای لوكا مۆدریچ به‌ده‌ستهێنا.